بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە هۆزەكان نوێنەرایەتی پشتیوانییەكی ڕاستەقینە بۆ دەوڵەت و حكومەت دەكەن لە دامەزراندنی ئاسایش و پابەندبوون بە یاسا، و راشیگەیاند: بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە دیالە یەكێكە لە ئەولەویاتەكانی حكومەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ كۆمەڵێك شێخانی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای دیالە لە پێكهاتە جیاجیاكان كۆبووەوە، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاكە بە مەبەستی بەدواداچوون و كردنەوەی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری.
ئاشكرایكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابوری و خزمەتگوزاری پارێزگاكە و ئاستی كاری فەرمانگەكانی حكومەت، لەبەر ڕۆشنایی ئەو پرۆژانەی لە سێكتەرە جیاجیاكاندا تەواو دەكرێن، بە شێوەیەك كە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان پێشكەش بە هاووڵاتیان بكات كە حكومەت لە بەرنامەكەیدا بەڵێنی دابوو.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، ستایشی ڕۆڵی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكان و كەسایەتییە ئایینی و كۆمەڵایەتییەكانی پارێزگاكەی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پووچەڵكردنەوەی ئەو پلانە فیتنەیانەی كە كاریان دەكرد بۆ بڵاوكردنەوەی لەنێو خەڵكی دیالە،و جەختیشیكردەوە: هۆزەكان نوێنەرایەتی پشتیوانییەكی ڕاستەقینە بۆ دەوڵەت و حكومەت دەكەن لە دامەزراندنی ئاسایش و پابەندبوون بە یاسا.
سەرۆك وەزیران ئاشكراشیكرد: بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە دیالە یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی حكومەت، و وتیشی: هاودەنگی و یەكڕیزی لەنێوان هەموو ئەندامانی كۆمەڵگادا هێزی دەوڵەت بەهێز دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو ڕووداو و پێشهاتانەی ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە