بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی بۆ دیالە ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران"، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە پارێزگاری دیالە و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای لەخۆگرت، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر دیالە، ئەمەش لەچوارچێوەی سەردانەکەی بەڕێزیان بۆ پارێزگاکە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی ئاسایش و سەقامگیری دیالە، کە ڕەنگدانەوەی لەسەر لەبەغدای پایتەخت دەبێت، چونکە بەربەستی تیرۆر بووە" جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی کارکردن وەک تیمێکی یەکخراو، و پێویستی تێپەڕاندنی جیاوازییەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەپێناو بەدیهێنانی داواکارییەکان" ههروهها " جەختی لەوە کردەوە کە "پارێزگاکە و دەزگاکانی باڵی جێبەجێکاری دووەمن لەدوای وەزارەتەکانەوە و ئەمە ئەو فەلسەفەیە کە ئەم حکوومەتە لەسەری دامەزراوە" ئاماژەی بەوەشکرد کە "حکومەت متمانەی هاوڵاتیان دەگەڕێنێتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە و دەبێت بەردەوام بێت بەتایبەتی لەبواری خزمەتگوزاریدا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی ئاماژەی بەوەدا کە "پڕۆژەکانی ژێرخان نوێنەرایەتی ئەولەویەتێک دەکەن بۆ حکومەت، و تەواوکردنیان زۆر گرنگە، بەتایبەتی ئەوانەی دواکەوتوون"، هەروەها جەختی کردەوە "لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک، کە هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکات بۆ بەدواداچوون بۆ بەرهەمەکانی سەردانەکەی سهرۆك وهزیران بۆ پارێزگای دیالە و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکانی بە ئەنجومەنی وەزیران، هەروەها پێویستی دەستپێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییە شارەوانییەکانی ڕوونکردەوە، وەک قیرتاوکردن و شۆستە بۆ ئەو ناوچانەی کە پڕۆژەکانی ژێرخانی تێدا تەواو بووە".
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە