ههولێر -INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سێ رۆژ دەکرێتە پشوو.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كه دهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی ((INA كهوتووه تێیدا هاتووه هاتووە، بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە 19- 21 ی مانگ دەکاتە رۆژانى (شەممە، یەکشەممە، دوشەممە) پشووى رەسمی دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، پێشتریش وەزارەتی پەروەردە هەفتەیەک پشووی بەو بۆنەیەوە راگەیاندبوو".