بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتڕاستی کردەوە کە حکومەت خهرجكردنی دارایی و پاڵپشتی پێشکەش کردووە و ئەولەویەتەکانی داوەتە ئەو پڕۆژانەی کە چەند ساڵێکە دواکەوتوون، ڕوونیشی کردەوە کە دۆخەکە سەبارەت بە پڕۆژەکانی ژێرخانی پارێزگای دیالە ئاماژەیەکی باشی هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کرد لەپارێزگای دیالە، بەئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و پارێزگاری دیالە و سەرۆکی ئەنجومەنەکەی و ڕێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکان و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسانی حکومی".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه" سهرۆك وهزیران گوێی لە کورتەیەک گرت لە سەرجەم بەڕێوەبەرەکان، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکە و لە کەرتە جیاجیاکان، هەروەها پێداچوونەوەی بە دۆخی وەبەرهێنان و بینای قوتابخانەکان و ژێرخان تێیدا کرد، لەگەڵ ئەو پرۆژانەی کە ئێستا و لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن".
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "بەدواداچوون بۆ پڕۆژە گرنگەکان لەڕێگەی سەردانی مەیدانیەوە بۆ پارێزگاکان شێوازێکە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی جێبەجێکردن و گرنگترین کێشە و بەربەستەکان، و جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوون بە پرەنسیپی کارکردن بە ڕووحی یەک تیم لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە خۆجێیەکانەوە، کە بە دووەم باڵی جێبەجێکاری حکومەت دادەنرێت لەدوای وەزارەتەکان".
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد،" کە حکومەت پاڵپشتی و تەرخانکردنی دارایی دابینکردووە و ئەولەویەتی بۆ ئەو پرۆژانە داناوە، کە چەند ساڵێکە دواکەوتوون، و پڕۆژەکانی ژێرخان لە پارێزگای دیالە ئومێدبەخشە، و بەپێی پلانی خۆی بەڕێوەدەچێت و جەختی لەوە کردەوە کە ژێرخان بەردی یەکەمی دەستپێکردنی پڕۆژەکانە، و گرنگترین پێکهاتەی سەقامگیرییە و ئەمەش لەهەموو پارێزگاکاندا جەختی لەسەر دەکرێتەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئهوهیش هاتووه كه " سودانی دانانی کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ لەژمارەیەک قەزا و ناحییەی دیالە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی تەرخانکراوەکانی پارێزگاکە یان وەزارەتەکان، لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی ژێرخان کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەم پارێزگایە، کە عێراقێکی بچووک پێکدەهێنێت بە پێکهاتە هەمەچەشنەکانییەوە، و هاوشانی قەبارەی ئەو قوربانیدانەی کە لەشەڕی دژ بە دیکتاتۆرییەت و تیرۆردا پێشکەشی کردووە، و پڕۆژە ڕەوانەکراوەکان ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
■ لیستکردنی جێبەجێ کردنی (99) قوتابخانە لە سەرتاسەری دیالە، کە لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی عێراقەوە دارایی دەکرێت.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی قەزای میقدادیە بەبڕی 56.6 مليار دينار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی ناوەندی قەزای بەلەدروز بەبڕی 45.4 مليار دينار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی جەلەولا بەبڕی 44.1 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی قەزای خانەقین بەبڕی 40 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی بوهرز بەبڕی 28.5 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی خان بەنی سەعد بەبڕی 21.25 مليار دينار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی کەنعان بە بڕی 17.5 مليار دينار.