سەرۆک وەزیران خستنەڕووی کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەڕۆ بۆ جێبەجێکردن لە دیالە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 16-10-2024, 13:48
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، خستنەڕووی کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەڕۆ بۆ جێبەجێکردن لە ژمارەیەک قەزا و ناحییه‌كانی پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەڕۆ بۆ جێبەجێکردن ڕادەگەیەنێت، لە ژمارەیەک قەزاو ناحییەی پارێزگای دیالە "

    ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ "بەبڕی 253.35 مليار دينار" ئه‌م پرۆژه‌كانیش بەمشێوەیەی خوارەوە دێن:

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی قەزای میقدادیە بەبڕی 56.6 مليار دينار. 

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی ناوەندی قەزای بەلەدروز بەبڕی 45.4 مليار دينار.

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی جەلەولا بەبڕی 44.1 ملیار دینار.

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی قەزای خانەقین بەبڕی 40 ملیار دینار.

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی بوهرز بەبڕی 28.5 ملیار دینار.

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی خان بەنی سەعد بەبڕی 21.25 مليار دينار.

    ■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی کەنعان بە بڕی 17.5 مليار دينار.