کەرکوک - INA - مەهدی رهبحاوی
ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک، تەواوبوونی ڕێکارەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 488 کارمەندی ئەمنی.
عەلی عەباس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک ڕێکارەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پهرلهمانی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت گەیشتە ٤٨٨ کارمەندی ئەمنی".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پهرلهمانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی هەینی تەواو بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمسیۆن یەک ناوهند لە کەرکوک و دوو بنکەی دەنگدان لە ناوچەی عەرەفە بۆ ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە کە لەناو پارێزگاکەدا داناوه".