بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر ئیرادەی حکومەت دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە دواکەوتنی سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانێکی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانەی ئوسترالی لەڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاکە، بەمەبەستی بەدواداچوون و کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه " سودانی شوێنی پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە و پێداچوونەوەی بە ڕێژەی تەواوبوون و بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی کرد " جەختی کردەوە لەوەی کە "دەبێت ئەو کۆمپانیایانەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی جێبەجێ دەکەن پابەندبن بە خشتەی کاتەکانەوە، و بەهیچ شێوەیەک دوانەکەون، چونکە ئەم بابەتە بەهەر بیانوویەک بێت قبوڵ ناکرێت، و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بە هەر دۆخێکی دواکەوتن و نەهێشتنی هۆکارەکانی بەتەواوەتی".
ههروهها پڕۆژەی نەخۆشخانەی ئوسترالی 400 قەرەوێڵەییە و لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیا ئوسترالییە تایبەتمەندەکانەوە جێبەجێ دەکرێت و یەکێکە لەو پرۆژانەی کە لە ساڵی 2008"ـەوە دواکەوتووە، و دەست بە کارکردن تێیدا کرایەوە لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆژە دواکەوتووەکان و رێژەی تەواوبوون تێیدا گەیشتووەتە 27%.
جێگای باسه نەخۆشخانەکە لە 5 نهۆم و کلینیکی راوێژکاری و بەشی جۆراوجۆری پسپۆڕی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان پێکهاتووە، جگە لە هۆڵێکی فریاگوزاری 40 قەرەوێڵەیی و بەشە خزمەتگوزارییەکانی دیکە.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە