بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ پەیمانگای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ ڕاگەیاند.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوهری لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، هاتووه، "ئەنجوومەنی باڵای دادوەری یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ پەیمانگای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ واژۆکرد، بۆ پاڵپشتیکردنی کاری دادوەران و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی باڵا".
ڕوونیشیکردەوە، "سەرۆکی دەستەی چاودێری دادوەری، لەیس جابر، وەک نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکرد، لە چوارچێوەی هاریکاری نێوان هەردوولا، کە چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت، کە گرنگترینیان پەرەپێدانە و بەهێزکردنی تواناکانی دادگاکان، لەوانەش دادگاکانی تاوان و لێکۆڵینەوە".
لای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی چاودێری دادوەری ڕایگەیاند، “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بریتی دەبێت لە دابینکردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ زۆرێک لە پرسەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، شیکردنەوەی توێژینەوەکان لە بابەتی لێکۆڵینەوە، هەروەها خستنەڕووی بەڵگە لە کەیسەکانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه : یاداشتەکە ئاسۆی نوێ و بەرهەمدار دەکاتەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی تەواوکەر لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤدا.