سەرۆک وەزیران لە دیالەوە فه‌رمانده‌كات کە پرۆژە خزمەتگوزارییە گەورەکان دەبێت لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێن

سیاسی
  • 16-10-2024, 11:45
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە دیالەوە فەرمانی گرنگی تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە گەورەکان دەکات لە کاتی خۆیدا

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ، ئەمڕۆ چوارشەممە بەدواداچوونێکی مەیدانی تایبەتی بۆ کارە جێبەجێکارییەکانی هەردوو پرۆژەی ئاوەڕۆی خاڵس / کارە تەواو کارییەکان و ئاوەڕۆی ڕۆژئاوای بەعقوبە/ قۆناغی دووەم، پارێزگای دیالە ئەنجامدا".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ " لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شوێنی هەردوو پڕۆژەکە، "سه‌رۆك وه‌زیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی ڕێژەی تەواوبوون تێیدا گەیشتووتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، وەک پڕۆژەی ئاوەڕۆی خاڵس کە چاوەڕوانی تەواوبوونی دەکەین بۆ ئەوە بەشدار بێت لە پاکێجی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری نوێ، لەو گەڕەکانەی کە پرۆژەکانی ئاوەڕۆی تێدا تەواو بووە، جگە لەوەی کە نوێنەرایەتی گرنگی ستراتیژی دەکات لە ئەو ناوچانەی کە خزمەت کراون".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە"سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەندازیارانی نیشتەجێی و کارمەندانی شوێنی پڕۆژەکە کۆبووەوە و پێداچوونەوەی بە رێژەی خەرجکردنی پارە لە پڕۆژەکە کرد، بە بەراورد بە رێژەی تەواوبوونی، و ستایشی ڕۆڵی سەرجەم کرێکارانی ئەو پرۆژانەی کرد، کە حکومەت لە چوارچێوەی ئەولەویاتەکانی بەرنامەی خۆی دایناوە".

    جیگای باسه‌ ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوەڕۆی خاڵس گەیشتووەتە 90%،  و یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان، کە توانای دیزاینکردنی دەگاتە (22,000 م3/ڕۆژ) و لە وێستگەی چارەسەری سەرەکی و (7) وێستگەی بەرزکردنەوەی ئاوەڕۆ و (6) وێستگەی پەمپکردنی ئاوی باران بێکدێت، لەگەڵ دامەزراندنی تۆڕی ئاوەڕۆ بە درێژی 113 کیلۆمەتر و خزمەتی 90 هەزار هاووڵاتی ناوەندی قەزاکە دەکات.

    سەبارەت بە پڕۆژەی ئاوەڕۆی ڕۆژئاوای بەعقوبە لە قۆناغی دووەمیدا، کە لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون جێبەجێ دەکرێت ڕێژەی تەواوبوونتێیدا گەیشتووەتە 47% و لەوێستگەیەکی سەرەکی چارەسەرکردن لەگەڵ دروستکردنی (6) وێستگەی بەرزکردنەوەی ئاوەڕۆ و (3) وێستگەی پەمپکردنی ئاوی باران و دامەزراندنی تۆڕی ئاوەڕۆ بەدرێژایی 270 کیلۆمەتر پێکدێت،  جگە لە هێڵەکانی پەمپکردن توانای (56,000 م3/ڕۆژ)،  و خزمەتی 300 هەزار کەس لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای باقووبە دەکات.