نوسینگەی سەرۆک وه‌زیران وردەکاریی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی بەغدا-خاڵس ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 16-10-2024, 11:35
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆک وه‌زیران وردەکاریی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی بەغداد- خاڵس ڕاگەیاند.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆژەی ڕێگای ڕێگای بەغداد - خاڵسی کردەوە دوای نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی لە چوارچێوەی پارێزگای دیالە، ئەمەش لە میانەی سەردانێکیدا، کە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاکە، بۆ بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی کارە جێبەجێکارییەکان لە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری.

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "پڕۆژەکە لە سنووری پارێزگای بەغدادەوە دەستپێدەکات تا گۆڕەپانی مستەفا جەواد لە قەزای خاڵس، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای بەغداد - کەرکوک و کارەکانی لەسەر ڕێگاکە بریتین لە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی 64 کیلۆمەتر بە دوو ئاڕاستەدا، 32 کیلۆمەتر بۆ ڕۆیشتن و 32 کیلۆمەتر بۆ  گەڕانەوە، بە تێچووی گشتی 42 ملیار دینار، جگە لە تەواوکردنی بڕگەکانی ناکۆکی لەگەڵ کارەبا و خزمەتگوزارییە مەدەنییەکانی دیکە".