بهغدا-INA
فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، و سەرۆکی نوێی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد ئەلحەسان، باسیان لە هاوکارییەکان سەبارەت بە ڕێکارەکانی وردە وردە کۆتایی هێنان بە کارەکانی نوێنەرایەتی یونامی کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نهتهوه یەکگرتووهكان محەممەد ئەلحەسان كرد و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە بەخێرهاتنی ئەلحەسانی کرد، ئامادەیی عێراق دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ ئاسانکاریکردنی ئەرک و کارەکانی.
ههروهها باس لە سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە کرا، هەروەها حوسێن سوپاسی ئەو هەوڵانەی نوێنەرایەتی یونامی لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا كرد. وجەختی لە گرنگی پاراستنی پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسهكانی کە لە وڵات کاردەکەن كردهوه.
هەروەها ههردوولا باسیان لە شێوازهكانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کرد سەبارەت بە ڕێکارەکانی وردە وردە کۆتایی هێنان بە کارەکانی نوێنەرایەتی یونامی، هاوکات ئامادەیی عێراق دووپاتكردهوه بۆ دابینکردنی ئاسانکاری پێویست لەم بارەیەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد كهحەسان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشوازی گەرمی دەربڕی، وتی" هەموو هەوڵێک دهدات بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هاوکاریكردنی عێراق لهلایهن نەتەوە یەکگرتووەکانهوه.