بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، پشتڕاستی کردەوە کە پیسبوون لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پڕۆژەکاندایە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کارگەکانی خشتی نەهرەوان، شوێنی گەرمی دەردانی گازی ژەهراویین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وهزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندوو: سەرۆکی حکومەت لە سەرەتای چل و دووهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، لەسەر پرسی پیسبوونی هەوای شاری بەغدا قسەی کرد، بە ئاماژەدان بەوەی کە لیژنەی بەرپرس ڕاپۆرتی خۆی لەسەر ئەم بابەتە پێشکەش کردووە بە پێداچوونەوە بە ژمارەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە حکومەت لە چوارچێوەی پاراستنی ژینگەدا گرتوویەتیەبەر، وجەختی لەوە کردەوە کە تەحەددیاتی ژینگەیی لە پێشەنگی ئەو تەحەددایانەن کە وڵاتەکە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
سەرۆک وەزیران وتی" پیسبوون تەحەددیاتی گۆڕانی کەشوهەوا دوو هێندە دەکات، و لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی کە بەشدارن لە پیسبووندا زیاتر بووه، جەختی لەوە کردەوە کەدەزگاکانی دەوڵەت کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون بە جەختکردنەوە لەسەر ڕێنماییەکان و ڕێساکان کە ژینگە دەپارێزن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" دەستمان کردووە بە کەمکردنەوەی سووتانی غاز، هەروەها بەردەوام دەبین لە سفرکردنەوەی سووتانی غاز تا ساڵی 2028، و وەستاندنی دەردانی گازی گەرمخانەیی بەتایبەتی لە پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت. لیژنەیەکمان پێکهێناوە سەبارەت بە ڕیسایکلکردنی پاشماوە و بەرهەمهێنانی کارەبا، و لە ڕێگەی شارەوانی بەغدا و دەسەڵاتی وەبەرهێنان و لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان دەستمان بە کارکردن کردووە.
سەرۆک وهزیران ڕایگەیاند کەکارگەکانی خشت لە نەهرەوان سهرچاوهی دەردانی پیسبوونن، و دەبێت بگۆڕدرێن بۆ بەکارهێنانی غاز یان بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی بەغدا، هاوکات جەختی لەپابەندبوون بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان و تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ وەزارەتی ژینگە کردەوە بۆ ئەوەی لێی داواکراوە بە ئەنجام بگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشکرد كهوەزارەتی ژینگە بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت پێداچوونەوە بەو پڕۆژانەدا بکاتەوە کە حکومەت لە بەرنامەی خۆیدا بۆ چارەسەرکردنی پیسبوون پەسەندیکردووە، ئهمهش بۆ بەمەبەستی دابینکردنی ڕووپۆشی سەوز، بهرهو خاكی سهربازگهی ڕەشید چۆین، چونكه بەغدا پێویستی بە پانتای سەوزە و ئێمەش گەڕانەوەمان بۆ وەبەرهێنەران دابینکرد بەمەبەستی جێبهجێكردنی پڕۆژەکە. ئاماژەی بەوەدا کەپڕۆژەی میترۆی بەغدا بەشێکە لە چارەسەرەکان، و ئەم پڕۆژانە وهكو وهرچهرخانێكی چۆنایەتین لە پرسی چارەسەرکردنی پیسبوونی ژینگهدا، و ئێمە وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاڕاستە کرد کە پهله بکەن لە تەواوکردنیان”.