فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحه‌ددین : زیاتر لە ٣٠ تیرۆریست لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوەختە کوژران

ئەمنی
  • 15-10-2024, 20:28
  • +A -A

    به‌غدا-INA- ئەحمەد فەراجی
    ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحه‌ددین، فه‌ریق ڕۆكن عەبدولموحسین حاتم ئەلعەباسی، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی پشتڕاستکردەوە کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 30 تیرۆریست لە دۆڵی سه‌رسارو موتەیبیجە.
    ئەلعەباسی لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: فەرماندەیی سەربازی کارێکی قارەمانانە ئەنجام دەدات لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکاندا کە لە باشووری تکریتەوە درێژدەبێتەوە لەگەڵ سنووری جیاکردنەوەی سامەڕا بەرەو سنووری جیاکردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە تا ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، هه‌روه‌ها وتی" کە سەرەڕای فراوانی کەرتەکە، کەرتەکان باڵادەستن.
    ڕوونیشی کردەوە كه‌ڕۆژانە ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجام دەدرێت، بەو پێیەی فیرقەی هەواڵگری و لیوای 21ی تازە پێکهێنراو بەدواداچوون و چاودێریی جموجۆڵەکانی دوژمنی تیرۆریستی دەکەن.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەم ماوەیەی دواییدا سەرکەوتنی ئەمنییان بەدەستهێناوە، بەو پێیەی زیاتر لە 20 تیرۆریست لەناو کەرتی بەرپرسیارێتیدا کوژراون، جگە لە کوشتنی 12 تیرۆریستی تر لە دۆڵی سه‌رسار، ئەمە جگە لەوەی  لە کەرتی موتایبیجا تەواوی مەفرەزێکی چوار ئەندامیان کوشتووە و دەستبەسەرداگرتنی چەک و ئامێرەکانیان گرتووه‌، وئێستا ئه‌م كه‌رته‌ بە تەواوی ئارام وپارێزراوە."