هه‌ولێرـ INA
نێچيرڤان بارزانى سبه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاند"
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند" نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.