کۆمسیۆنی کوردستان: ئێوارەی ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت

ناوخۆ
  • 15-10-2024, 19:48
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ئیڤان ناسر حەسەن
    ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی بانگەشەی پڕوپاگەندەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی ڕاگەیاند، هاوکات وادەی 30 ڕۆژ بۆ بەرزکردنەوەی پۆستەری ئەو بانگەشەیان دانا، هەروەها هەڕەشەی سەرپێچیکارانی بە سزا و غەرامە کرد.
    وتەبێژی کۆمسیۆنی کوردستانی عێراق، ئه‌یسر یاسین ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئەو ماوەیەی بۆ هەڵمەتی پڕوپاگەنده‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری کراوە، نیوەی شەوی ئەمڕۆ سێشەممە له‌سه‌ر چوارشەممە کۆتایی دێت، و ماوەی 30 ڕۆژ دیاری ده‌كرێت، کە له‌ڕۆژی دوای دەنگدان ده‌ستپێ ده‌كات، بۆ ڕاكردنی وپاكردنه‌وه‌ی هەموو وێنه‌ ولافیتەكانی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پارت و هاوپەیمانییەکان”.
    یاسین ئاماژەی بەوەشکرد کۆمسیۆن  لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە مەدەنییەکان هاوکار دەبێت بۆ ڕاكردنی ئەو لافیتانە له‌دوای کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراو، لوهه‌ر لایەنێک، هاوپەیمانییەک، یان کاندیدێک ئەو کارە نەکات، خەرجی ڕاكردنی ئەو کەرەستانە لە ئەستۆ ده‌گرێت.
    یاسین جەختی لەوە کردەوە کۆمسیۆن سزا و غەرامە بەسەر ئەو لایەن و هاوپەیمانی و کاندیدانەی کە پابەند نین بە وادەی دیاریکراوەوە دەسەپێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد "سزاکان بەپێی جۆری سەرپێچی ئەنجامدراو دەگۆڕێن.