سەرۆکی کۆمار ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا بەرز دەنرخێنێت

سیاسی
  • 15-10-2024, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و دامەزراندنی سەقامگیری لە وڵاتدا بەرز نرخاند.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" سەرۆکی کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی زانایانی عێراق بە سەرۆکایەتی شێخ مەحمود عەبدولعەزیز ئەلعانی کرد. 

     لە میانی کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك كۆمار ڕۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی لە بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و برایەتی و قبوڵکردنی ئەوانی دیکە و چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا بەرز نرخاند.”
    ئاماژەی بەوەشکرد واقیعی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردە نەرێنییانەی کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەی عێراق هەیە، بەتایبەتی نەوە گەنجەکان، وەک ماددە هۆشبەرەکان و توندڕەوی و کارکردن بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی سیستەمی ئەخلاق و بەها کۆمەڵایەتییە بەرزەکان گفتوگۆ له‌سه‌ر كرا.
    هه‌روه‌ها ئەندامانی شاندی سەردانکەر کورتەیەکیان خستەڕوو لەسەر دیدگا و ئەرکی ئەنجومەنی زانایانی عێراق لە هاوکاریکردن لەگەڵ ته‌واوی دامەزراوە شەرعیەکان بۆ بەرەوپێشبردنی بەهاکانی لێبوردەیی، هاوسەنگی، و برایەتی لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگا عێراقیدا، وسوپاس و پێزانینیان خۆیان ئاراسته‌كرد بۆ ڕێنماییەکانی سەرۆکی کۆمار کە ئامانجیان بەهێزکردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوونە.”