شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین

جیهانی
  • 15-10-2024, 15:56
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، شێخ نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا، پشتڕاستی کردەوە کەحیزبەكه‌ی قەوارەی زایۆنیستی تێکدەشکێنێ، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە قەوارەی زایۆنیستی دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.
    شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا - کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وه‌ریگرتووه‌، وتی: فەلەستینییەکان دوای ٧٥ ساڵ لە ئەنجامدانی هەموو دڕندەییەکانی زایۆنیستەکان بۆ دەرکردنی داگیرکەری ئەقسا په‌نایان برده‌ به‌ر تۆفانی ئەقسا، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە کەناوچەکە ناتوانرێت لە فەلەستین جیا بکرێتەوە.
    هه‌روه‌ها وتی"  قەوارەی زایۆنیستی مەترسی بۆ سەر جیهان دروست دەکات، چونكه‌ لەسەر بنەمای کوشتن دروستبووه‌ موراهه‌نه‌ش له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانکارییەكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خەڵک بترسێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌کیانەکەی زایۆنی دەیەوێت ڕۆژهەڵاتێكێ ناوەڕاستی نوێ بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.
    هه‌روه‌ها جەختی کرد كه‌ شکست بە کیانەی زایۆنیستی دەهێنین کە تا ئێستاش قەتڵوعامی دژ بە خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدات، وکیانەکە ویستی پێشڕەوی بکات بۆ ناوچەی باشووری لوبنان بە مەبەستی داگیرکاری، بەڵام شکستی هێنا.
    شێخ نه‌عیم وتی: ئێمە لە لایەک کار بۆ پاراستنی فەلەستینییەکان ده‌كه‌ین لە مەترسی ولە لایەکی دیکەش كار ده‌كه‌ین بۆ پێشگرتن لە فراوانبوونی زایۆنیستەکان.
    ناوبراو ڕایگەیاند پڕۆژەی زایۆنیستی دەیەوێت هەموو شتێک هەڵبوەشێنێتەوە و سێ شتی خستۆتە ناو شەڕی خۆی لەگەڵ لوبنان:
    یەکەم: لێدانی سەرکردایەتی
    دووەم: هەڵوەشاندنەوەی حزبوڵڵا
    سێیەم: دروستكردنی لوبنان بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت
    له‌درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا بەرخۆدانێکی تۆکمەی بنیاتنا کە شەڕڤانانی لە مردن ناترسن و ئێمەش بڕیارمان لەسەر هاوکێشەیەکی نوێ دا کە ناوی هاوکێشەی ئازاردانی دوژمنی زایۆنیستی بوو. مووشەکەکانمان دەگەنە حەیفا و ئەودیوی حەیفا، و بەتەنها له‌هێرشی دیاریکراوی بینامینا زیاتر لە ٧٠ کوژراو و برینداری هه‌بووە.
    شێخ نه‌عیم قاسم ڕاگه‌یاند" قەوارەی زایۆنی پابەند نییە بە هیچ بڕیارنامەیەکی نێودەوڵەتی و وەڵامی هیچ کەسێک ناداتەوە. ئێمەین کە کۆنترۆڵی ئەو دڕندە تووڕەیە (کیانەکەی زایۆنیستی) دەكه‌ین و دەیگەڕێنینەوە بۆ ناو شوێنی خۆی.
    ئاماژە بەوەشکرد لە هاوکێشە نوێیەکەدا ئێمە (تەلئەبیب و حەیفا و ئەودیوی حەیفا) دەکەینە ئامانج، وەک ئەوەی سەرکردە سەید نەسروڵڵا ویستویەتی و بەو پێیەی دوژمن هەموو لوبنانی کردە ئامانج، مافی خۆمانە لەناو قەوارەی دوژمندا، هەر خاڵێک بکەینە ئامانج و ئەو خاڵە هەڵدەبژێرین کە بە گونجاو دەزانین”.
    وتیشی" دوژمن هاوکارمانە لە لێدانه‌كان لەڕێگەی جوڵەی مووشەکی دژە فڕۆکەی زەمینی، کە پاشماوەکانی لەسەر شوێنە نیشتەجێبوونەکان دەكه‌ونه‌وه‌، سوپای دوژمن و ناوەندەکان و سەربازگەکانی دەکەینە ئامانج، چارەسەریش ئاگربەستە، و ئێمە لە پێگەیەکی لاوازییەوە قسە ناکەین."
    جەختیشی لەوە کردەوە كه‌هێشتا حزبوڵڵا بەهێزە، وله‌رووی مەیدانییه‌وه‌ باش بوینه‌، بەدیلمان داناوە و هیچ پۆستێکی سەرکردایەتی بەتاڵ نییە".