زیدان لەگەڵ باڵیۆزی بەلجیکا گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە دادوەری و یاساییەکان

ناوخۆ
  • 15-10-2024, 15:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر فایق زێدان سه‌رۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ سێرج دیکسن باڵیۆزی بەلجیکا باسی له‌ بەهێزکردنی هاوکاریی دادوەری و یاسایی نێوان هەردوو وڵات کرد.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دادوەر فایق زێدان سه‌رۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی بەلجیکا، سێرج دیکسن، بەیاوەری جێگری سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتی ئەوروپا، جۆن لودۆڤیچ دی لونۆ كرد."
    هه‌روه‌ها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە دادوەری و یاساییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.