بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٧ کەسی سەر بە پارتی بەعسی قەدەغەکراو لە نەینەوا ڕاگەیاند.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتێدا هاتووه" مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەینەوا، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، لهئۆپەراسیۆنێكدا (7) تۆمەتباری دهستگیركرد به بیانووی ئیستغلالکردن ئاهەنگ و گردبوونەوەی هاوڵاتیان لەكاتی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یارییەكهی هەفتەی ڕابردوو وبهرزكردنهوه دڕوشم بۆ حزبی بهعسی قهدهغهكراو.
ئاماژەی بەوەشکرد دەستگیرکردنەکە دوای بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێریکردنی وردی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان بووە بۆ ڕێگریکردن لە هەر دۆخێک کە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی بکات.
ههروهها وتی" تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری تایبهتمهند کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بە پشتبەستن بە یاسای قەدەغەکراوی حزبی بەعس ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٦ کە بریتییە لە دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە پەرە بە ڕژێمی بن گۆڕبوو دەدەن و شکۆمەندی دهكهن.