بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیران ڕێنمایی کرد بە مەبەستی پشتگیریکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دهوامی ئهمڕۆ لهكاتژمێر یهك كۆتایی بێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران ڕێنمایی کردووە کە ئەمڕۆ، سێشەممە، کاتژمێر یەک پاشنیوەڕۆ بە فەرمی کۆتایی بە دەوام بهێنرێت لە وەزارەتەکان، ئەو دەزگایانەی سەر بە وەزارەت و پاڕێزگاكان و سەرجەمیان دامەزراوە فەرمییەکانی دیکەی حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمە بۆ ئەوە دێت کە دەرفەتێک بۆ کارمەندان دابین بکرێت کە پشتگیری هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بکەن لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.