بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی حەبحاب باڵوێزی لوبنان لە ئێراق دووپاتی کردەوە کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لهههوڵی هەموو وڵاتانی ناوچەکە زیاتره و وئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دوژمنی زایۆنی پەنای بۆ بەربەست خستنە بهر ڕەوتی کاروانەکان بۆ گەلی لوبنان بردووە.
حەبحاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" عێراق هەوڵێکی گەورە دەدات بۆ بەدواداچوون بۆ میوانە لوبنانییەکان کە ئارەزووی هاتنی عێراقیان ههیه، ڕوونیشیکردەوە کە ژمارەی ئاواره لوبنانیهكان لە سنوورێکی قبوڵکراودایە وبە ٨ هەزار هاوڵاتی دهخهمڵێنرێن.
دووپاتیشی کردەوە كهرۆژانە 3 گەشت لە بەیروتەوە بۆ بەغدا و گەشتێک بۆ نەجەف و گەشتێکی دیکەش بۆ بەسرە ئهنجامدهدرێن، جگە لە دەروازەی قائیم، کە زۆربەی ئەو کەسانە وەردەگرێت کە ئارەزووی هاتنه ناو خاکی عێراقیان ههیه، ڕوونیشیکردەوە كهئەوانەی بەڵگەنامەیان نییە، داتای کاتی گەشتکردن لەلایەن باڵیۆزخانەوە بە هاوکاری لەگەڵ دەستهی بەندەرەکانی سنوور بۆ دهردهكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد كهوەزارەتی كۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ پرسی تۆمارکردنی هاتنی کەسەکان دەکات، هێزەکانی حهشدی شهعبیش هەوڵی زۆر دەدهن لە پرۆسەی ئاسانکاری گواستنەوە بۆ ناوەندەکانی داڵدەدان، وزیاتر لە هەزار هاوڵاتی لوبنانی لە عێراق ههیه کە لە کەرتە جیاوازەکاندا کاردەکەن وبەشدارییان کردووە لە پرۆسهی وەرگرتنی ئاواره لوبنانیهكان.
ههروهها وتی" هاوکاری لە نێوان لیژنەی باڵای فریاگوزاریدا هەیە کە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێکهێنراوە و دەزگاکانی فریاگوزاری لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و مەزارگە پیرۆزەکانەوە، بە ناردنی کاروان و کەرەستەی فریاگوزاری و پزیشکی ڕاستەوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لوبنان بۆ لوبنان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند كهکاروانەکانی عێراق ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە یارمەتیدانی گەلی لوبنان، کە بەدەست بۆردومانی زایۆنیستەکانەوە دەناڵێنن کە بێتاوان و منداڵان دەکەنە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد كهپێداویستییەکانی ئاوارەکان سنووردارە بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و کەرەستەی فریاگوزاری، بەتایبەتی لە سوریا، بهڵام ئەوانەی دەگەنە عێراق شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینکراوە.
باڵیۆزی لوبنان هێمای بۆ ئەوەش کرد لە سەرەتای بەرفراوانبوونی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان لە لوبنان، شێخەکانی عەشیرەت، دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان، مەزارگە پیرۆزەکان، و لایەنە سیاسییەکان پهیوهندییان بهباڵوێزخانەکەمان لە بەغدا كردووه بهمهبهستی پێش كێشكردنی هاوکاری، و ڕۆژانە پەیوەندی هەیە، بەتایبەتی دوای بەیاننامەی مهرجعی باڵای ئایینی لە نەجەفی پیرۆز، بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییهكان، ڕوونیکردەوە كهباڵیۆزخانە لە بەغدا هەوڵدەدات لیژنەیەکی هەماهەنگی لوبنانی پێکبهێنێت بەمەبەستی هەماهەنگیكردن لهگهڵ ئەو دامەزراوانەدا بە ئامانجی ڕێکخستنی پڕۆسەی داڵدەدان و سەردانیكردنی ناوەندەکان و ڕێکخستنی میکانیزمی هاوکارییەکان، جەختی لەوە کردەوە كهباڵیۆزخانە لە بەغدا ئاراستە دەکرێت بەرەو هەماهەنگی بكات لەگەڵ ئەو لیژنەی باڵایەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێكهێنراوه لە پرسی بەخشینەکان كهلەڕێگەی ئەو دوو ژماره حێسابهی پێش كێش دهكرێن کە لەلایەن حکومەتی عێراقهوه تهرخانكراوه.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە