بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پێشنیاری پێکهێنانی شاندێکی پەرلەمانی عەرەبی کرد بۆ سەردانی بەیروت و قودس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا – کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستهی ئیبراهیم بو غالی سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی كرد، بۆ وەڵامدانەوەی خێرای بانگەوازەکەی بۆ بەستنی ٣٧ەمین کۆنگرهی بەپەلەی یەکێتی پهرلهمانی عهرهبی، وڕوونیشی كردهوه كهئەمە لە وتارەکەیدا و زنجیرەیەک گفتوگۆ هات لە میانی کۆبوونەوەی بەپەلەی سی و حەوتەمین کۆنگرهی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی، کە لە جنێڤ لە سهرداوی عێراق، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان و شاندەکانی عەرەبی سازكرا، بۆ ڕاوهستان لهسهر تاوانەکانی جینۆسایدی زایۆنیستی دژ بە گەلانی فەلەستین و لوبنان و بارودۆخی هەستیاری عەرەبی و ئاڵۆز لە لایەنی مرۆیی وئەخلاقی وئەمنی و ئابوورییەوە، پاش ساڵێک لهدوای دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
لە میانی دیدارەکەدا، مەندەلاوی داوای کرد كههەنگاوی خێرا بنێن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری و پەیوەندی نێوان ئەنجومەنە عەرەبییەکان، وڕێککەوتن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و چارەسەرکردنی ئەو مەترسیانەی ڕووبهڕووی نەتەوەی عەرەبی بوینهتهوه، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی فەلەستین و لوبنانهوه ههیه، ههروهها مهندهلاوی پێشنیاری پێکهێنانی شاندێکی پەرلەمانی عەرەبی كرد کە نوێنەرایەتی یەکێتی پهرلهمانی بكات وسەردانی بەیروت و قودس بکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پشتیوانی بۆ هەردوو وڵاتی برا، ئەمە جگە لە چالاککردنی دیپلۆماسی پەرلەمانی هاوبەشی پەرلەمانەکانی یەکێتی عهرهبی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە پەرلەمانییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵە عەرەبییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ دەستدرێژی زایۆنیستەکان.
ئهوهشی پێشنیاری کرد پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی تایبەت بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک لەم بوارەدا بخرێتەگەڕ، ئەمە جگە لە دابینکردنی فریاگوزاری پزیشکی و خۆراکی بەپەلە بۆ ئاوارەکانی غەززە و باشووری لوبنان و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، هەروەها پاڵپشتیکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسی فراوانکردنی شەڕ و لە هەموو کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە بەشدارییە بەرپرسیارەکاندا.
مەندهلاوی بێ توانایی و بێدەنگی ناڕەوای سیستەمی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوەکانی لە بەرامبەر خۆبەزلزانین و چاوچنۆکی و بێڕێزی زایۆنیستەکان لهسهر شەرعیەتی نێودەوڵەتی، لە ژێر ڕۆشنایی تیرۆرکردنی ڕێبەران و هێماکانی بەرخۆدان، ئیدانە کرد كهبە ڕێگەی تەکنەلۆژی و شێوازی زیانبەخش ئهنجام دهدات بۆ بە ئامانجگرتنی تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبولانس وهێرشكردنه سهر ناوەندەکانی بەرگری شارستانی و نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی پەروەردە و شەهیدكردنی دەیان هاوڵاتی مەدەنی و ڕووخاندنی خانووبەرە و ژێرخانی و دهربهدهركردنی خهڵك وئاوارەكردنی و برسێتی ، هتد.
جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران وتی" خۆڕاگری و قوربانیدان سەرکەوتن بۆ لوبنان و باشووری خۆڕاگرەکەی و غەززە و تەواوی خاکی فەلەستین بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە هۆی لەناوچوونی قەوارەی زایۆنی و تاوانە تیرۆریستییەکانی. بێ گومان مێژوو ههڵوێستی حەقیقەت و وشەی ڕاستی وهەموو ئەوانەی لەگەڵ گەلە چەسپاوەکەمان لە بەرامبەر بەهێزترین شەپۆلەکانی تیرۆردا وەستاون تۆمار دەکات.