بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لە کەرکوک چوار تیرۆریست کوژراون.
بەپێی بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی – کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە-ڕاگهیاندووه" بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ توندکردنەوەی پەت لەسەر پاشماوهكانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش، و لە سایەی ئەو هەوڵە گەورەیەی یەکینە ئەمنییەکان وهەوڵی وردی هەواڵگری و مامەڵەکردنی دەستبەجێ لەگەڵ زانیاری، و دوای چاودێریکردنی تەکنیکی و بەدواداچوون کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ پلاندانان و سەرپەرشتیکردنی شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانی زانیاری دروست لەبارەی ئامانجێکی گرنگەوە پێشکەش بە ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی بکات، کە مۆڵگهیهكی تیرۆریستی بوو لە ناوچەی لەیلان لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.
ههروهها وتی" فڕۆکەكانی سوپا لهجۆری فڕۆکەی ئێف ١٦ دوو هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامدا، دواتر لهکاتژمێر ٥٠٠ی بەیانی ئهمڕۆ سێشەممە هێزێک لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گهیشتنه شوێنی هێرشهكه وتهرمی (4) چەتەکانی داعش لێی مابوو، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی گرنگ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بووە هۆی لەناوبردنی چەک و کەرەستەی پەیوەندییەکان و کەرەستەی لۆجستی و تا ئێستاش پرۆسەی پشکنینەکە بەردەوامە.