بهغدا-INAـ ئەحمەد فەراجی
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوای گشتی، هێزە تایبەتەکان، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین بهمهبهستی ئاگاداربوون لهچۆنیهتی بڵاوبوونەوەی کەرتە سەربازییەکان لهم ناوچهیه.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەرکانی سوپا گەیشتە ناوچەی موتەیبیجە لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحهددین، بە یاوەری جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی زەمینی.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهئامانجی سەردانەکە پێداچوونەوەیە بە هێڵەکانی بەربەستەکان و جێگیرکردنی کەرتە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین.