چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیستی باڵیۆزه‌ نوێیه‌كان تاوتووێ ده‌كات

سیاسی
  • 15-10-2024, 09:52
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد وتێدا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی ولیستی باڵیۆزه‌ نوێیه‌كان تاوتووێی كرد.
    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" دوێنێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌نووسینگه‌ی نووری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا سازكرد و تێدا گفتوگۆی له‌سه‌ر پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رۆكی نوێ په‌رله‌مان و لیستی ناوی باڵیۆزیه‌ نوێیه‌كان وسه‌رژمێری دانیشتوانان كرد.