ئەمڕۆ.. هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕووبەڕووی کۆریای باشوور ده‌بێته‌وه‌

وەرزش
  • 15-10-2024, 09:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان تاقیکردنەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات بەرامبەر بە هاوتا کۆریای باشوور، لە قۆناغی چوارەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال (٢٠٢٦)، ئه‌م یاریه‌ له‌یاریگای یۆنگین میۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
    هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باشوور بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ به‌جیاوی گۆڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانیمان لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیه‌، کە بە هەمان نمرە لە پلەی دووەم دێت، لە بەرامبەردا ئوردن بە ٤ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، دواتر عەممان لە پلەی چوارەمدایە بە ( 3 خاڵ)، وهه‌ڵبژارده‌ی کوێت بە دوو خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە، وهه‌ڵبژارده‌ی فه‌له‌ستینیش لە پلەی شەشەمدایە به‌یەک خاڵ.
    دوێنێ دووشەممە، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بە سەرکردایەتی ڕاهێنەری ئیسپانی جیسوس کاساس ئامادەکارییەکانی  لە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنان لە یاریگای یۆنگن میۆر بە ئامادەبوونی ٢٤ یاریزان تەواو کرد، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور.