شمری و فەیاز پشتگیری خۆیان بۆ پێشكەوتنی حكومەت و پێشخستنی جوڵەی ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی دووپات دەكەنەوە

ناوخۆ
  • 14-10-2024, 20:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی  فالح فەیاز، پشتیوانییان بۆ پێشكەوتنی حكومەت و پێشخستنی جوڵەی ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی دووپاتكردەوە.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری كۆبووەتەوە و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا بە گشتی گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی لە وڵاتدا كردووە و جەختی لەسەر بەردەوامی هاوكاری و بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و پێكهاتەكان كردەوە
    ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی هەموو هەوڵەكان كردەوە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییەی لە وڵاتدا بەدەست هاتووە، پاڵپشتی لە پێشكەوتنەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەكەیدا، و بەردەوامبوون لە جوڵەی ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی كردەوە.