مەندەلاوی: هەوڵەكانی عێراق ئامانجیان ڕزگاركردنی ناوچەكەیە لە شەڕێكی بەرفراوان

سیاسی
  • 14-10-2024, 19:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پشتڕاستی كردەوە كە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی پەرلەمانی و حكومەتی عێراق ئامانجیان ئەوەیە ناوچەكە لە شەڕێكی بەرفراوان ڕزگار بكەن.
    لەبەیاننامەیەكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لەگەڵ  محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران كۆبووەوە لە پەراوێزی كارەكانی خولی (149) ی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی كە لە جنێڤی سویسرا بۆ ماوەی 12 تا 17ی تشرینی یەكەمی 2024بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا مەندەلاوی لەگەڵ قالیباف گفتوگۆی كرد سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە، بەتایبەتی تاوانە تیرۆریستییەكانی زایۆنی دژ بە گەلانی  فەلەستین و لوبنان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەك بۆ هەردوو وڵات كرایەوە، هەروەها بۆ هەماهەنگی هەڵوێستە پەرلەمانییەكانی نێوان بەغدا و تاران لە كۆڕبەندە هەرێمی و جیهانییەكان لە چوارچێوەی خزمەتكردنی پرسە چارەنووسسازەكاندا، هەروەها بۆ كاركردن بۆ ئەوەی ناوچەكە لە خۆخلیسكاندن بۆ ناو كورەی شەڕێكی بەرفراوان ڕزگار بكات، جگە لە درێژەدان بە فشارەكان بە مەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر وڵاتان و گەلانی ناوچەكە، هەروەها دابینكردنی بۆ گەلی فەلەستین و لوبنان بەو یارمەتییە پزیشكی و خۆراكییانەی كە پێویستیان پێیانە، بۆ كەمكردنەوەی ڕادەی ئەو ئازارانەی كە تووشی بوون.
    مەندەلاوی جەختی كرد  بە پێی بەیاننامەكە :  كە عێراق هەوڵی دیپلۆماسی گەورە دەدات لەسەر ئاستی پەرلەمانی و حكومی، بە هۆی پێگەی گرنگ و پێگەی كاریگەری و پەیوەندییە فراوانەكانی لەگەڵ لایەنە جیاجیاكان، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی چڕی ململانێكان و ڕێگریكردن لە چوونە ناو شەڕێكی گەورە كە هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەكات.
    مەندەلاوی داوای لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی كرد كە هەڵوێستی بەهێز بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیانەی كە بوونی نەتەوە دەكەنە ئامانج، و كۆتایی بە بێباكی زایۆنیستەكان لە ناوچەكەدا بهێنن.