ڕاوێژكاری حكومەت: گرژی و شەڕ لە ناوچەكەدا ڕەنگە ببێتە هۆی بازدانی نرخی نەوت

ئابوری
  • 14-10-2024, 17:19
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ دووشەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، ئاماژەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لە بازاڕە جیهانییەكان دەستنیشان كرد و لە كاتێكدا هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ دوو گۆڕاوە بنەڕەتییەكان كرد، ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر گرژی و شەڕ لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت،ئەوا پێشبینی دەكرێت  بازدان لە نرخەكاندا رووبدات.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سووڕی بنچینەكان و سامانی نەوت كەوتۆتە ژێر خێراتربوونی ناجێگیری بەرەو سەرەوە لە سەرانسەری پێوەرەكانی ئێستای بازاڕی وزە و دوو گۆڕاوە بنەڕەتییەكان كە كاریگەرییان لەسەر دابینكردن و خواست لەسەر نەوت هەیە لە جیهاندا،یەكەمیان بڕیارەكانی ئۆپێك+یە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر بەرهەمهێنانی وڵاتانی خودی گروپی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی، ئۆپێك+ لە ئێستادا كەمكردنەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوتی جێبەجێكردووە كە دەكاتە 5.86 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم كەمكردنەوانە لە دوو بەش پێكدێن: یەكەمیان كەمكردنەوەی بڕی3ملیۆن و 660هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە تا كۆتایی ساڵی 2025 درێژكرایەوە، ئەوی دیكەشیان كەمكردنەوەی خۆبەخشی زیادەیە بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە تا مانگی ئەیلولی 2024كاری پێدەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەمكردنەوەكان بۆ لابردنی ئەو ڕێژەیە زۆرەی ئێستای نەوت دێت، كە كاریگەری دابەزینی گەشەی گرنگترین ئابوری بەكارهێنەری وزە لە جیهاندا هەیە كە چینە، ئاماژەی بەوەشكرد : گۆڕاوەی دووەم دۆخی جیۆپۆلەتیكی و ئەو شەڕەی كە لە دوو ناوچەی حەوزی وزەی جیهاندا ڕوودەدات، كە بریتین لە شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا و ئەوی دیكە شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی شەڕی بەردەوامی غەززە و لوبنان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستی و شەڕی كاریگەری لەسەر ناوچەی كەنداو بەرهەمهێنەری نەوت كە زیاتر لە 50%ی هەناردەكردنی نەوت كە زاڵە بەسەر هەموو  جیهان.
    هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان یان گرژییە جیۆپۆلەتیكییەكان لە هەردوو ناوچەكە بەردەوام بن، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت باز بدات.