بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی كردەوە. بە مەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنیستەكان بۆ سەر لوبنان و غەززە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ماهر تراِونە باڵیۆزی نوێی شانشینی هاشمی ئوردن لە عێراق كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆز خواست بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئەركە نوێیەكانی،لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیشیان تاوتوێ كرا، هەروەها بۆ فراوانكردنی ئاسۆی بەرهەمدار و هاوكاری و هاوبەشی لە بوارە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە سوودی هاوبەشی گەلانی دوو وڵاتی برا بەدەستبهێنێت.
سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە بە پێی بەیاننامەكە : گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەكان بە مەبەستی ڕاگرتنی دەسدرێژكارییە زایۆنییەكان بۆ سەر لوبنان و غەززە بەهۆی كاردانەوە مەترسیدارەكانی كە هەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و جیهان دەكەن.