کۆمپانیای ساوس گاز گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ دروستکردنی سەکۆیەک بۆ هاوردەکردنی غاز لە بەندەری فاو ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-10-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،کۆمپانیای غازی باشوور گرێبەستی نزیک لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ دامەزراندنی سەکۆیەکی هاوردەکردنی غاز لە بەندەری فاو بۆ یەکخستنی تۆڕی نیشتمانی ڕاگەیاند.
    "ماجید محمد شەواف" جێگری تەکنیکی کۆمپانیاکە،لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: وەزارەتی نەوت بڕیاریدا سەکۆیەک بۆ هاوردەکردنی غاز دروست بکات، بۆ ئەوەی بۆ هەناردەکردنی غازی زیادە بەکاربهێنرێت.
    "شەواف" لە هەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە : کە کۆمپانیاکە لە پرۆسەی ئامادەکردنی گرێبەستدایە لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ دامەزراندنی سەکۆیەک بە خەزانەیەکی گەورەی عەمبارکردنی غاز ،هەروەها بۆرییەکی  غاز کە توانای گواستنەوەی 1000 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد هەیە و مەوداکەی دەگاتە 100 کیلۆمەتر.
    ڕوونیشیکردەوە : سەکۆ و تانکەکان لەسەر زەوی دروستدەکرێن و دەتوانن کەشتیی بە توانای 200 هەزار مەتر سێجا غاز وەربگرن.
    ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران و وەزارەتی نەوت و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری غاز و لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای غازی باشوور  بەڕێوەدەچێت، هیواداریشین دیزاینەکە  لەلایەن کۆمپانیاکە تا کۆتایی ساڵ تەواو بێت .