خالید ئەسەدی: مەرجمان داناوە بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کە ئەولەویەت بە هێزی کاری عێراقی بدرێت و زۆرترین پشکیان هەبێت لە هەلی کاردا

ناوخۆ
  • 14-10-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،ڕایگەیاند: وەزارەت پشتیوانی لە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دەکات و بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنیان.
    "ئەسەدی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سێ یەم  کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ پیشەسازی و کانزاکان، کە بەمەبەستی گرینگیدان بە کەرتی وەبەرهێنان لە بواری کانگا و پیشەسازییەکان لەلایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە  سازکراوە، تیایدا وەزارەتی کار پاڵپشتی سەرجەم پڕۆژەکانی وەزارەتی پیشەسازی دەکات لەم بوارەدا و  پاڵپشتییەکە بۆ کەرتی تایبەت و هاندانە لە بواری وەبەرهێنان.
    ڕاشیگەیاند : بەگەڕخستنی پیشەسازان بابەتێکی سەرەکییە بۆ وەزارەتی کار، بەتایبەتی لەڕێگەی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و هەروەها لەڕێگەی ئاسانکارییەکانی وەزارەت کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاسانکاری زۆر دابینکردوە لەو ڕوووەوە.
    دووپاتیشی کردەوە : کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کرێکارانی کەرتی تایبەت و پاڵپشتی سەرجەم کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بەو مەرجەی ئەو لەویەت بە  کرێکارانی عێراق بدرێت و پشکی گەورەیان هەبێت لە هێزی کاردا لەتەواوی کۆمپانیایانەدا.