بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە بۆ فەرمانبەرانی دەستەی باج دیاریکراوە ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارامەیی و پاڵپشتی بەشەکانی وەزارەت،وەزارەتی دارایی خەرجکردنی پارەی بۆ فەرمانبەرانی دەستەی گشتی باج بۆ وەرزی یەکەم و دووەمی ساڵی 2024 تەرخانکرد.