بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە" عەلی موحسین عەلاق " پارێزگاری بانکی ناوەندی،ڕاگەیاند:کە بانکی ناوەندی هەنگاوی گرینگی ناوە بۆ بەکارهێنانی پارەی ئەلیکترۆنی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوە : "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی پێشوازی لە "کریستیان هۆمانە" باڵیۆزی کۆماری ئەڵمانیا لە عێراق کردوە و لە میانی دیدارێکدا باس لە پەیوەندییە بانکییەکان و پتەوکردنی پلانی گشتگیری دارایی لە عێراق و گرنگی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی کرد، هەروەها پاڵپشتی تەواوی بۆ بانکی ریادە دووپاتکرایەوە بۆ دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژە بچووکەکان، کە بەم نزیکانە خزمەتگوزاریەکانی دەستپێدەکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هەر لە میانی ئەو دیدارەدا پێداچوونەوە بە پلانی چاکسازی لە کەرتی حکومی و بانکی و ئەهلیدا کرا، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت،بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیر و سەلامەتی کاردا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : عەلاق جەختی لەوە کردووەتەوە،کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواستی زۆر هەیە بۆ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ئاستی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق بەرز دەکاتەوە، بەو پێیەی بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوی زۆری بەو ئاراستەیە ناوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان .
ڕوونیشیکردەوە : کە بانکی ڕیادە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە توێژێکی گرنگ دەکات، بەو پێیەی ئامانجی پاڵپشتیکردنی کارگە بچووک و مامناوەندە و تازەکانە، بەو پێیەی دەبێتە بانکێکی جیاواز لە بانکەکانی تر لەڕێگەی بەرهەمە ناتەقلیدیەکانییەوە کە بەشداری دەکات لە دروستکردنی هەلی کار بۆ چەندین بەشی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا، و کردنەوەی ئاسۆی نوێ لە ژینگەی وەبەرهێناندا، هەروەک نوسینگەی بانک نوێنەرایەتی لە زۆربەی بانکەکانی عێراقدا دەبێت بۆ ئاسانکاری و دەست گەیشتن بە سودمەندبوانی ڕیادە .
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا : ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتی تەکنیکی بۆ ئەو جۆرە پڕۆژە گرنگانەی کە پشتیوانی لە ئامانجی هاوبەشی هەمەچەشنکردنی ئابووری عێراق دەکەن.