هەولێر -INA- ئیڤان ناسر حەسەن
ڕۆژی دووشەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ژمارەی چاودێر و ڕاگەیەندکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەیسەر یاسین : وتەبێژی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمسیۆن بەتەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەواو کردوە و ماوەی دیاریکراو بۆ کۆتایهێنان بەبانگەشەی هەڵبژاردن ناوەڕاستی ئەم مانگەیە.
درێژەی بە قسەکانی ئەیسەر ووتیشی : لە دوای کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، کەرەستە و پێداویستیەکانی هەڵبژاردن و ئامێری دەنگدان بەسەر ناوەندەکانی چوار پارێزگای هەرێمی کوردستانی عێراقدا دابەش دەکرێت، بەپێی ئەو پلانەی کە کۆمسیۆن دایڕشتووە، کە لە رۆژانی 15 و16 و 17 ئەم مانگە جێبەجێی دەکات.
ئەیسەر یاسین ئاماژەی بەوەشدا :ژمارەی چاودێری سیاسی تۆمارکراو گەیشتۆتە 13هەزار و 478چاودێر، و 2100چاودێری ناوخۆیی، کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون بەم شێوەیەی خوارەوە:
هەولێر: 1340چاودێری سیاسی و 257 چاودێری ناوخۆیی.
سلێمانی: 5138چاودێری سیاسی و 644 چاودێری ناوخۆیی.
دەهۆك: 6735چاودێری سیاسی و 1723 چاودێری ناوخۆیی.
هەڵەبجە: 265 چاودێری سیاسی، و هیچ چاودێرێکی ناوخۆیی لە ڕێکخراوەکان تۆمار نەکراوە.
ئاشکراشیکرد : کە چاودێری نێودەوڵەتی هەن کە نوێنەرایەتی 13 کونسوڵخانە و 17 ڕێکخراو دەکەن، هاوکات 20 دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و 48 دەزگای ڕاگەیاندنی ناوخۆیی دیکە بەشداری ڕووماڵی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە