بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێکارەکانی تەواوبوونی خەرجکردنی بڕەپارەیەک وەک بەخشین بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و نووسەرانی ڕاگەیاند.
"ئەحمەد عەلیاوی " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە بەخشینە بۆ ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان تەواو کردووە، هەروەك پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ ئەو بەشانە هەیە کە ئەو بەخشینە دەیانگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند : کە سەرجەم ڕێکارەکان تەواوبوون و چاوەڕێی دابینکردنی پارە دەکەین لە وەزارەتی داراییەوە.