بەغدا-INA
ئەمرۆ دووشەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ، پێشوازی لە" سابت عەباسی " وەزیری بەرگری کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- له میانی دیدارێکدا، کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەپەرەپێدانی توانای هێزه ئەمنییەکان لەڕووی مەشق و پڕچەککردنەوه بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەتایبەت کە ئێستا ناوچەکە روبەڕوی گرژی بۆتەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆك کۆمار ستایشی قوربانیدانی ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە کرد، هاوکات هەوڵەکانی وەزارەتی بەرزنرخاند لە جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو ئەرکانەی لە هەلومەرجە جۆراوجۆرەکاندا پێیانسپێردراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری سوپاسی سەرۆك کۆماری کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە وەزارەت، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی سوپای عێراق بەهەموو پێکهاتەکانییەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەروەها رونکردنەوەیەکی سەبارەت بەپلانەکانی وەزارەت بۆ بەهێزترکردنی هێزە چەکدارەکان و چەسپاندنی زیاتری ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی وڵات، پێشکەشکرد.