بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە :"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە،3 قوتابخانەی لە بەغدا و میسان کردەوە، لە چوارچێوەی 25 قوتابخانەکەی پڕۆژەی نمونەی بۆ منداڵانی بێ باوک لە سەرانسەری عێراق.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سودانی پیرۆزبایی کردنەوەی قوتابخانە نمونەیەکەی کرد کە بۆ منداڵانی بێ باوک دیاری کراوە،کە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی حکومەتە بۆ کەرتی پەروەردە و بەرز نرخاندنی ئەو هەوڵانەی بۆ تەواوکردنی ئەم کارە دراون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سوودانی ڕایگەیاند : کە حکومەت دەخوازێت ئەو بەشانەی کۆمەڵگا بخاتە بەرنامەکانیەوە کە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی ژیان بوونەتەوە، هەروەها بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی و نیشتمانیانە کەب پێویست دەکات گرنگی بە منداڵان و بنەماڵەی شەهیدان بدەین.
"سودانی " جەختیشی کردەوە : کە کارکردن بەردەوامە بۆ تەواوکردنی هەزار قوتابخانەکە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی عێراقی-چینییەکان.
ووتیشی : 20-25 قوتابخانە وەک قۆناغی یەکەم تەرخانکراوە،وەك قوتابخانەی نمونەیی، بۆ بێ باوکان بە هەموو ئامرازەکانی چاودێریکردنیان و دەبینکردنی پێداویستی بۆیان لە پارێزگاکانی عێراق، هەروەك خوێندن لە 4 قوتابخانە لە بەغدا و میسان دەستیپێکردووە، و باقی قوتابخانەکان پێویستیان بە ڕێکاری سادە هەیە بۆ دەستپێکردنی خوێندن لێیان.
هەر بەگوێرەی ناورۆکی ڕاگەیەندراوەکە : سوودانی ڕوونیشی کردەوە : کە سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکان دەخرێنە ناو هاوکارییەوە،و ڕێنمایی ئیداری هەیە بۆ بەستنەوەیان بۆ بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو هاوکارییە نەختینەیە بۆ خوێندکارەکان خەرج دەکرێت، هەروەها دڵنیابوون لە بوونی توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونی، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەخت و دژوارەی کە ئەم خوێندکارانە پێشتر تووشی بونە، لەو ڕوانگەیەشەوە هەماهەنگی لەگەڵ یونیسێف هەیە لەبواری پرۆگرامەکانی پاڵپشتی دەروونی بۆ قوتابیان و خوێندکاران، هەروەك قوتابخانە بەهەماهەنگی حکومەت کە چاودێری منداڵانی بێ باوک دەکەن.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە