بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئەوەی خستۆتەڕوو : "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ ،سەردانی بەرێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی تەقەمەنی کردووە، و لە بارەی گرنگترین ئەرکەکانی ئەنجامدراو ئاگادارکرایەوە کە لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە جێ بەجێکراون.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : وەزیری ناوخۆ جەختی لە بەردەوامی ڕاهێنانی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبونەوەی تەقەمەنی و پەرەپێدانی تواناکانیان کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : شەمەری جەختیشیکردەوە لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە کۆنترۆڵ ( سەیتەرە)دەرەکییەکان و فڕۆکەخانەکان بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەموو پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئامادەبن و بەخێرایی بجوڵێن لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی لەناکاودا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا"شەمەری " دوو باڵەخانەی نوێی لە بەرێوەبەرایەتیەکە کردەوە، هەروەها ڕێنماییدا بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکان.