وەفدێکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی دەگاتە جنێڤی پایتەختی سویسرا

سیاسی
  • 14-10-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، بۆ بەشداریکردن لە خولی 149ی یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتی،گەیشتە ژنێڤی پایتەختی سویسرا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: وەفدەکەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، بۆ بەشداریکردن لە خولی دانیشتنی (149)ی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی،گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە ژنێڤی پایتەختی سویسرا،کە تا 17 ی ئەم مانگە کۆبونەوەی بەپەلە بەردەوام دەبیت.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : مەلەفەکانی فەلەستین و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و وڵاتانی دراوسێ لە پێشەنگی گفتوگۆکانی وەفدی عێراقی دەبێت لەگەڵ  ژمارەیەک سەرۆک و ئەندامی لیژنەکانی پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار، هەروەها تاوتوێکردنی یاسای ڕێکخستنی زیرەکی دەستکرد بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان.