بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی، پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی ڕەوشی کەش و رۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین لە کۆتایی ئەم هەفتە دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: بۆ سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات، پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و سەلاحەددین و ئەنبار 37 و لە کەربەلای پیرۆز و بابل و واست 38 و لە دەهۆ ک 31 و لە سلێمانی 30 و لە کەرکوک و نەینەوا 34 و لە نەجەفی پیرۆز و موسەننا و زیقار 40 پلە دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو،ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەوەر دەبێت لە ناوچەکانی باکور لەگەڵ بارانبارینی سووک و پەرشوبڵاو ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەکە لەڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردۆتەوە : کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پێشبینی دەکات ئاسمان نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەکانی باکوور ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی هەینی ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت، لەزۆر شوێنی وڵات تۆز و خۆڵ بەرزبدەبێتەوە بەهۆی بوونی ئاراستەی با لە باشووری ڕۆژهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی پێشوو نزیک دەبێتەوە.