بەغدا-INA
بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: لەئەنجامی بۆردومانێکی ڕژێمی زایۆنی ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر قوتابخانەیەکی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاوارە لە کەمپی نوسیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە لانیکەم 15کەس شەهید و دەیان کەسیش برینداربوون.
"محەممەد بسەل " وتەبێژی بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە،ڕاشیگەیاند کە قوتابخانەکە لەلایەن تۆپخانەی زایۆنی بۆردومان کرا و لە ئەنجامدا ژمارەی سەرەتایی شەهیدەکان بۆ 15 شەهید کە زۆربە یان منداڵ و ژنی یەک خێزانن کراونەتە ئامانج کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە ڕژێمی داگیرکەر قوتابخانەی موفتی لە نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی کردە ئامانج و لەم قوتابخانەیە سەدان کەسی ئاوارەبووی تێدایە،لە خەڵکی غەززە و باشوور و ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە.