بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی ڕۆڵی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە ڕێكخستنی پەخش و كاری ڕاگەیاندن، و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی لە بەهێزكردنی گوتاری میدیایی نیشتمانیی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای جێبەجێكاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی حسێن موئەیەد كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران كورتەیەك لە پێشكەوتنی كارەكانی دەستەكە و ڕێكارەكانی لە پاڵپشتیكردنی هەوڵ و پلانەكانی حكومەت كە ئامانجیان باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیان ئاگاداركرایەوە، و پاڵپشتیكردن لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت بە ئامانجی گەیشتن بە خواستەكانی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
سەرۆكوەزیران جەختی كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە : گرنگی بەهێزكردنی ڕۆڵی دەستەكە لە ڕێكخستنی پەخش و كاری ڕاگەیاندن، هەروەها پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی لە بەهێزكردنی گوتاری میدیایی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی بەرەوپێشبردنی دیاردە و بیرۆكەی تێكدەرانە كە هەڕەشە لە یەكگرتوویی كۆمەڵگاكەمان دەكەن.