سەرۆك وەزیران: عێراق شاهیدی گەشەسەندنی ئابووری بێ وێنەیە و سیستەمێكی سیاسی سەقامگیرە

سیاسی
  • 13-10-2024, 20:44
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق شاهیدی گەشەسەندنی ئابووری بێ وێنەیە و سیستەمێكی سیاسی سەقامگیرە، هاوكات ڕایگەیاند كە چەتەكانی داعش هەڕەشە نیە بۆ سەر دەوڵەت.
    سەرۆك وەزیران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بوو بە ڕێكخستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشی تیرۆریستی.
    بە ئاماژەدان بەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتی حكومەتی عێراق لە ساڵی 2014 پێكهێنرا و بە هاوكاری عێراق و دۆستان دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ ناوچەكە و جیهان بە تێكشكاندنی داعش بەدەست هێنا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : چەتەكانی داعش نوێنەرایەتی هەڕەشە نین بۆ سەر دەوڵەت، ئاماژەی بەوەشكرد ئێران وڵاتێكی دراوسێیە و لە زۆر بواردا پەیوەستە بە عێراقەوە و پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی دەكات،هەروەها ووتیشی : عێراق تاكە وڵاتە لە ناوچەكەدا كە پەیوەندی هاوسەنگی لە نێوان ئەو وڵاتانەدا هەیە كە ڕەنگە كێشە یان ناكۆكی هەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق وڵاتێكی تەواو جیاوازە لە قۆناغی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق شایەتحاڵی گەشەسەندنی ئابووری بێ وێنەیە و سیستەمێكی سیاسی سەقامگیرە، پەیوەندی هاوسەنگ دروستدەكات، ڕووبەڕووی هەموو كێشەكانی گەندەڵی دەبێتەوە، كار لەسەر چاكسازی بازرگانی و ئیداری دەكات.
    ووتیشی: ئێمە دەگۆڕین بۆ وڵاتێكی ئومێدبەخش كە نوێنەرایەتی بەردی بناغەی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق كاردەكات بۆ چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی.


    لەكۆتایی ووتی: تەنیا ئاواتەخوازم خزمەتی عێراقییەكان بكەم و عێراق بخەمە پێشەوە لە سیاسەتی حكومەتەكەماندا، ڕوونیشی كردەوە كە خەڵكی عێراق لە ئێستادا لە دۆخێكی هیوا و گەشبینیدا دەژین.