بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ڕاماڵینی سێ ئەندامی تیرۆریستی كە پۆستی گرنگیان لە پاشماوەكانی ڕێكخراوی چەتەكانی داعش لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی ووردی فیرقەی هەواڵگری شانزە، پاڵەوانانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هاوكاریی هێزە ئەمنییەكانی دەست بەسەرداگرتنی زەوی، چەند ئۆپەراسیۆنەكی چۆنایەتییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا (3) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بە پێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە ناحیەی حەمام عەلیل و وانە سەر بە پارێزگای نەینەوا دەستگیركران، كە پۆستی گرنگیان لە ڕێكخستنی باندەكانی تیرۆریستی داعشدا هەیە ، لەوانەش بەناو فەرماندەی مەفرەز و هەڵگری سەرەكی و كارگێڕی ڕێكخراوەكە، ئەم دووەمیان شەڕكەر لە ڕیزەكانی ڕێكخراوەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرجەم دەستگیركراوەكان پێشتر بەشداری زۆرێك لە هێرشە تیرۆریستییەكانیان كردووە دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد ڕادەستی لایەنە داواكارەكان كراون.