بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لەسەر پێویستی هێوربوونەوە و دڵنیابوون لەوەی كە قەیرانەكان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەكرێن، هەروەها ناوچەكە خۆی لە مەترسییەكانی پەرەسەندن بەدوور بگرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق ڕەتیدەكاتەوە خاكەكەی كە هەڵدانێك بێت بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆكی كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، و باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محمد كازم ئال سادق، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو پێشهاتانەی كە شایەتحاڵی ناوچەكەن.
سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی ئەوپەیوەندیانەی كە هەردوو وڵات كۆدەكەنەوە و گرنگی بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ بەهێزكردن وگەشەپێدانی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا لەسەر بنەمای پەیوەندییە مێژوویی و كۆمەڵایەتی وئایینییەكان كە یەكگرتووە دوووڵاتی دراوسێ،بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو گەلی دۆست بەدەست بهێنێت و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرز بكاتەوە.
سەرۆك كۆمار جەختی كرد: لە سەر پێویستی كردەوەی خێرا بۆ كۆتایی هێنان بە هێرشەكانی كیانەی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل، كاركردن بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی دژ بە خەڵكی فەلەستین لە كەرتی غەززە و ڕێگری كردن لە هەوڵەكان بۆ بەرفراوان كردنی ململانێ لە ناوچەكە، ڕوونی دەكاتەوە كە بەردەوامی شەڕی غەززە و لوبنان هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە و جیهان دەكات.
هەروەها ووتیشی : پێویستی هێوركردنەو ودڵنیابوون لەچارەسەركردنی قەیرانەكان لەرێگەی دیپلۆماسییەوە،هەروەها بۆ رزگاركردنی ناوچەكە لە مەترسی هەڵكشانی، ئاماژەی بەوە كرد كە عێراق رەتیدەكاتەوە حاكەكەی ببێتە مەیدانی هەڵدانی دەستدرێژی دژی وڵاتانی دراوسێ،هەروەها هەر پێشێلكارییەك یان دەستدرێژییەك ڕەتدەكاتەوە كە شار و گوندەكانی بكاتە ئامانج.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران پێداچونەوەی بە دیدگای وڵاتەكەی بۆ دۆخ و پەرەسەندنی ناوچەكە، و پەرۆشیی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، جەختی لەوە كردەوە كە دەسدرێژكاری بۆ سەر لوبنان و غەززە پێشێلكاری و پێشێلكردنی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان.