بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست، بە هاوكاری هاوبەش و دۆستانی نێودەوڵەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، كە تیایدا باسیان لە پەیوەندییە گشتییەكانی نێوانیان هەردوو وڵات كرد و دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.
سەرۆك وەزیران ڕوونی كردەوە بە پێی بەیاننامەكە : كە ئەو ئەولەویەتانەی كە حكومەتی ئێستا كاریان لەسەر دەكات، سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەكانە بۆ سەر غەززە و لوبنان، و ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی قەوارەی قۆرخكار گۆڕەپانی ململانێكان، جگە لەوەی پشتگیری لە هەموو ئەو هەوڵانە دەكەین كە لەم ڕێگایەدا دەدرێن.
هەروەها ووتیشی : عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ هێنانەدی ئاگربەست، بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەش و دۆستانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، وەبیری هێنایەوە كە حكومەتی عێراق پێشتر چەندین جار هۆشداری داوە لە پلانەكانی ئەو قەوارەیە بۆ فراوانكردنی شەڕ، كە بۆ هەموو دۆستان ڕوون بووەتەوە و بووەتە ئامانج و كردەوەیەكی شەڕانگێزانە كە بەرانبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاشكرا بووە.
سودانی ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ململانێكان لە كۆتاییدا لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ئاسایشی تەواوی ناوچەكە و پاراستنی سەقامگیریی گەلەكەیدایە.
لای خۆیەوە عێراقچی بەپێی بەیاننامەكە وتی : پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی عێراق لە هێوركردنەوەی دۆخەكەدا، جگە لەو كەرەستەی فریاگوزاری كە بۆ زیانلێكەوتووانی غەززە و لوبنان دەستەبەركرابوون، جەختیشی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی لە پێناو هەماهەنگی زیاتری هەوڵەكان و ڕاوێژكاری لەسەر ڕێگای دۆخەكە، و وڵاتەكەی هاوڕا بێت لەگەڵ هەوڵەكانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی شەڕەكە.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە