بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی پێشوازی لە 52 برینداری گەلانی فەلەستینی و لوبنانی ڕاگەیاند كە هەموویان چاكبوونەتەوە، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێكردنی هەر داواكارییەك كە هاوتا لوبنانییەكەی پێشكەشی دەكات پشتڕاستكردەوە.
وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە ئەنجامی دەستدرێژی دڕندە بەربەری تیرۆریستی زایۆنیستەكان بۆ سەر گەلەكەمان لە غەززە و لوبنان، وەزارەتی تەندروستی پێشوازیی لە ژمارەیەكی زۆری بریندار كرد بۆ چارەسەركردن لە نەخۆشخانە حكومییەكانمان و بەدەستی پزیشكە عێراقییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی تەندروستی جگە لە هاوكارییەكانی مانگی سووری عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعبی، هاوكاری پزیشكی ناردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە پەیوەندی بەردەوامداین و ئامادەین بۆ جێبەجێكردنی هەر داواكارییەك پێشكەشی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی بریندارانی لوبنانی 21 كەسی تێپەڕاندووە و لە دامەزراوە تەندروستییەكانمان چارەسەریان بۆ كراوە، جگە لە بوونی 31 برینداری فەلەستینی، كە هەموویان چاكبوونەتەوە.