بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،لەگەڵ بەرپرسی نوێی نوێنەرایەتی یونامی گفتوگۆی لەسەر شێوازی پەیوەندییەکان کرد دوای تەواو بوونی ئەرکی یۆنامی لە عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە: کە سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "محەمەد حەسەن " بەرپرسی نوێی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا باس لە سروشتی پەیوەندی نێوان عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە (2732)ی دەرکرد بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی نوێنەرایەتییەکە لە عێراق،لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیارە، پێویست دەکات وەک ساڵانی ڕابردوودا،پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکوەزیران، ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی کرد بۆ سەر هێزەکانی یونیفێل لوبنان ،کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کارمەندانی لەو وڵاتە.
هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە دەیسەلمێنێت کە قەوارەی زایۆنی هەمووی سنور و هێڵەکانی تێپەڕاندووە و پێشێلی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی کردوە.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە