بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لیژنەی باڵای گۆڕانی دیجیتاڵی،پلانی ستراتیژی گۆڕانکاری پەسەندکرد،وکۆمەڵێک بڕیاری دا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای گۆڕینی دیجیتاڵی عێراقی کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەشدا،باس لە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی پێشوو کرا، و ڕێکارە پراکتیکییەکان بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی لە دامەزراوەکاندا بەدواداچوونی بۆکرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆکوەزیران،جەختی لەوە کردەوە، کە بەرژەوەندی حکومەت بە پرۆسەی گۆڕانکاریی هەمەلایەنەی دیجیتاڵی بەستراوە،کە بووەتە پێویستییەکی جددی، و هەروەها پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵەی ئەم پرۆسەیەی پەسەند کردووە، ئەمەش بۆ ئەگەری سوودوەرگرتن لەتوانای واقیعی کۆمەڵگای عێراقی بۆ هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی خێرای ئەم گۆڕانکاریانە،لەو ڕوانگەیەشەوە سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی پلاندانانی تۆ کمە کردەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو : لیژنەی باڵای گۆڕینی دیجیتاڵی کۆمەڵێک پاکێجی پێشکەشکراوی لەبەرچاو گرت، هەروەها ڕاپۆرتی تەکنیکی لەسەر ئاراستە ستراتیژییەکان پەسەند کرد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی، بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی وڵاتانی هاوشێوەی دۆخی عێراق، هەروەها ئەو دیدگایەی کە پێویستە وەربگیرێت بۆ بەدیهێنانی ئەم گۆڕانکارییە، بەمەرجێک ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتی دەکرێت بیرۆکەی یەکەم بن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەڕووی خزمەتگوزاری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لیژنەکە هەنگاوەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی لە بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەندکرد، هەروەها باسیان لە هەنگاوە پێویستەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی گۆڕینی دیجیتاڵی لە بەشی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لیژنەکە ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان،بە ئامانجی باشترکردنی پێوەرەکانی پەیوەست بە کەرتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری،و ڕەزامەندییان دەربڕیوە کە دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن و بانکی ناوەندی عێراق دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا دیجیتاڵییە نێودەوڵەتییەکان بکەن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد